Get flyer

Omer Mustafa Bawamer Birotعومه‌ر مسته‌فا باوه‌میر پیرۆت

typeperson

languagesenglishsorani

http://www.kurdistan-parliament.org/default.aspx?page=members&idm=21130


كاروشاره‌زایى:

جه‌ماوه‌رى – سیاسى- راگه‌یاندن- په‌یوه‌ندییه‌كان- كۆمه‌ڵایه‌تى- نووسه‌ر.

ئاستى خوێندن ‌و پسپۆڕییه‌كه‌ى:

-سه‌ره‌تایی له‌ قوتابخانه‌ى نوره‌دین ته‌واو كردووه‌.

- به‌كالۆریۆس- كۆلێژى ئاداب/ به‌شى مێژوو- زانكۆى موسڵ.

- له‌ ناوه‌ڕاستى هه‌شتاكاندا به‌ هۆى به‌عسى نه‌بوون و به‌شدارینه‌كردن له‌ راهێنانى هاوینه‌ى جه‌یشى شه‌عبی، به‌ بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى به‌ناو سه‌ركردایه‌تیى شۆڕش (مجلس قیاده‌ الپوره‌) له‌ خوێندن ده‌ركراوه‌ ‌و دوورخراوه‌ته‌وه‌ (فصل)، دواتر به‌ لێبووردنى گشتى وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌.

- له‌دوای ته‌واوكردنى خوێندن به‌هۆى ئاشكرابوون و ئه‌ندامبوونى له‌ رێكخستنه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى (امر بالقبچ) له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه‌ بۆ ده‌رده‌چێت و دواتر په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌ ریزه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى.

- ماسته‌ر - زانكۆى تكریت / كۆلێژى په‌روه‌رده‌/ به‌شى مێژوو، به‌ ناوونیشانى (سیاسه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رده‌مى عه‌باسییه‌كان دا) .

دكتۆرا - فه‌لسه‌فه‌ى مێژووى ئیسلام/ زانكۆى تكریت/ كۆلێژى په‌روه‌رده‌/ به‌شى مێژوو.